دوو كۆڵبه‌ری كوردی ناوچه‌ی ورمێبهزیندان مه‌حكووم كران
دوو كۆڵبه‌ری كورد پاش ئه‌وه‌یكه به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بریندار كراون، سزای نه‌ختی و زیندانی كردنیشیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی كوردپا ، شه‌هاب عه‌ره‌بی كوڕی له‌تیف و خه‌ڵكی ئاوایی "ئه‌نبێ"ی ناوچه‌ی ترگهوهڕی ورمێبه تاوانی كۆڵبه‌ری كردن له‌سه‌ر سنوور به ٦ مانگ زیندان حوكم دراوه. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده سه‌ره‌ڕای زیندانی كردن، حوكمی ٥ میلیۆن تمه‌ن سزای نهختیشی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییه به‌ناوی كه‌ریم عه‌ره‌بی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان بریندار كرابوو، پێی راگه‌یه‌ندراوه دهبێبهمهبهستی تێپه‌ڕانی حوكمی زیندانییه‌كه‌ی خۆی به ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان بناسێنێت.
ڕێکهو 2013-12-02 08:02:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )