كچه خوێندكارێكی بۆكانی پاش دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ری چاره‌نووسی ناڕوونه
خوشك و برایه‌كی بۆكانی پاش دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌تا ئیستا چاره‌نووسیان به ناڕوونیی ماوه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌فسانه بایزیدی خوێندكاری زانكۆی په‌یام نوور له شاری بۆكان كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ناوی "شاهۆ بایزیدی" رێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران، پاش ٢ حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ری، هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی بایزیدی له ماوه‌ی ئه‌و ٢ حه‌فته‌یه‌دا به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكانیان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كان پێیان راگه‌یاندوون كه رۆڵه‌كانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد راگوێزراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌سووكاری ئه‌فسانه و شاهۆ بایزدی سه‌ردانی ئیتلاعاتی شاری مه‌هابادیشیان كردووه، هێزه ئیتلاعاتییهكانی مه‌هاباد بێ ئاگایی خۆیان له چاره‌نووسی ئه‌فسانه و شاهۆ بایزیدی ده‌ربڕیوه.
ڕێکهو 2013-11-30 09:37:09
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )