به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات 1461274_585528971513640_2127688594_n
له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌کانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌ گرتنی یه‌که‌م کۆنفڕانس، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 8ی سەرماوەزی 2713ی‌ کوردی، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌ به‌یانی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کار، له‌ بنکه‌ی گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ برد.
لەم کۆبوونەوەدا وێڕای باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداچوونه‌وه‌ به ئه‌رک‌و راسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو ‌و هه‌روه‌ها پێ‌سپاردنی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی دیکه‌ی کۆنفڕانس تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو کۆتایی به‌ کاره‌کانی ئه‌مڕۆی خۆی هێنا.
شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی پێ‌هات.


لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات
8ی سەرماوەزی ٢٧٠١٣ی‌ کوردی

29 ی نۆڤامبری 2013 زایینی
ڕێکه‌و 2013-11-30 09:26:47
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی