له ناوچه‌ێكی تری كوردستان ئه‌وین عوسمانی كچه كوردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی سه‌یران چووبوونه ده‌ره‌وه‌ی شار و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی جل و به‌رگ شه‌خسی سه‌ر به رژیم به بیانووی بوونی كه‌ل و په‌لی قاچاخ درانه به‌ر گولله و له ئه‌نجام دا ٢ گولله به‌ر پشت و قاچی ئه‌وین عوسمانی كه‌وت و له‌دوای رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی دا و دهزگیرانهكهشی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه. هێزه‌كانی رژیم له ووته‌كانیان دا ئیدعایان كرد كه به هه‌ڵه ماشینی هه‌ڵگری ئه‌وین و دهزگیرانهكهیان داوه‌ته به‌ر گولله و هه‌ر وه‌ك سیناریۆكانی پێشوو خوازیاری بێده‌نگی خانه‌واده‌ی ئه‌و ئازیزانه بوون.
به راستی تاوانی ئه‌و كچه كورده كه ته‌نیا حهوتووێكی بۆ كاتی زه‌ماوه‌ند مابوو چ بوو تا شایانی كوشتنێكی له‌و جۆره بێ به‌زییانه بێ؟ تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه كه له‌هه‌موو شوێنیكی ژیانیان سێبه‌ری مه‌ئمورانی جینایه‌تكاری رژیم قورساییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات و هه‌موو تاكێكی كورد به مه‌ترسی ده‌بیندرێ و ته‌نانه‌ت ترسیشیان له كچێكی ١٧ ساڵه‌ش هه‌یه، چیه؟ یان خود ئه‌وه‌ی كه رژیم له‌كاتێكدا كارتی سه‌وز بۆ كۆڵبه‌رانی كورد ده‌رده‌كات و متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌دا كه به بوونی ئه‌و كارته گیانیان ده‌پارێزرێ و له‌و لاشه‌وه ده‌كرێنه ئامانجی فیشه‌كی چه‌كه‌كانیان، ده‌یانهه‌وێ چ شتێك بسه‌لمێنن؟ ده‌یانهه‌وێ بڵین ئه‌و ناوچه له ئێران هیچ قانوون و رێساێك نایگرێته‌وه و له ئه‌گه‌ری كاره‌ساتبارترین جینایهتهكانیش به پارێزراوی ده‌مێننه‌وه و هیچ جۆره پێراگه‌یشتن به بابه‌ته‌كه‌ش له‌ئارادا نابێ؟
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لات هێشتا له‌سه‌ر بناغه‌ی فه‌رمانی جیهادی ساڵی ٥٨ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات و بۆ ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ك له نێو خه‌ڵكی چه‌كدار و بێ چه‌ك و ژن و پیاو و منداڵ و لاو بوونی نییه و ئه‌وه‌ی گرینگه كوشتن و داخداركردنی دایكان و پێش گرتن له چاره‌سه‌ری برینه‌كانی چه‌ندین ساڵه و پێش‌گرتن له قه‌تماغه به‌ستنیانه. ئێستا ئه‌و جینایه‌تانه ئه‌گه‌ر له زیندانه‌كان به ئیعدامی رۆڵه‌كانمان به‌رێوه بچێ و یان له زانستگاكان له‌رێگه‌ی كوشتنی خوێندكارانی كورد و یان كوشتنی كۆڵبه‌ران كه ته‌نانه‌ت كارتی سه‌وزیان پێ بێ و یان خود كوشتنی كچانی چاوه‌رێی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به بیانووی باری قاچاخ ، بۆ ده‌سه‌لات جیاوازیی نییه و گرینگ ئه‌وه‌یه رۆڵه‌كانی كورد له‌ناو ببرێن و خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه ناو ماته‌م و پرسه‌ی ئازیزانیان.
به‌لێ ناوه‌رۆكی ئه‌و نیزامه سه‌ده نێوهراستیه ئه‌و راستیانه‌یه كه ئاماژه‌مان پێدا و هیوا به‌ستن به هه‌ر جۆره ئاڵوگۆرێك له سیاسه‌ته‌كانی رژیم له راست خه‌ڵكی كوردستان خه‌یالێك زیاتر نییه و ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریی له ده‌ست ئیستبدادی ئاخوندی یه‌كگرتوویی بۆ له‌ناوبردن و رووخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه.
