لاوێكی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن کەسانیکی نەناسراوەوە بە زەبری چەقۆ کوژرا. . 1474406_546674782091269_396636926_nبەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٧ی سەرماوەز تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی کامیارانی بەناوی "جەواد سۆهرابی دزگرانی" کوڕی قاسم لە ژێر پردی "مەسووراخەیی"ی بەخشی شاهۆی سەربە شاری روانسەر دۆزرایەوە.
هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوناسی بکوژەکان نەزانراوە و لەو پەیوەندییەشدا هیچ‌کەسێک دەستبەسەر نەکراوە.
بەوتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، جەواد سۆهرابی کە کارتی پێناسی لە گیرفاندا بووە، بە زەبری چەقۆ کوژراوە و بکوژ یان بکوژەکان جلوبەرگیشیان لەبەردا نەهێشتووە.
ڕێکه‌و 2013-11-29 07:24:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی