رژێمی ئێران كوردێكی تری لهسێدارهدا کوردستان 
حوکمی لەسێدارە دانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێی رۆژههڵاتی كوردستان، پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی رەشت لە پارێزگای گهیلان، جێبەجێ کرا.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بڵاویكردهوه رۆژی شەممەی رابردو هاوڵاتیەک بەناوی "مەسعود حەسەنپور" خەڵکی گوندی "گردە بلیج"ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە درا.
ئاماژهبهوهكراوه مەسعود حەسەنپور خێزاندار بوە تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری لەسێدارەدانی ناوبراو نەزانراوە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوش زیندانییەکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی "زێوە"ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەناوی "عەزیزی عەتایی" لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد لەسێدارە درا.
بەپێی ئامارێكی ئهو ئاژانسه لە ٣٤ رۆژی رابردودا، ٧٩ كهس لەزیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لەکۆی ئەو رێژەیە ١٧ کەسیان هاوڵاتییانی کورد بوون.
ڕێکهو 2013-11-26 04:57:10
بهشی ( ههواڵهکان )