به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات لاوان
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به گرتنی یه‌كه‌م كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٣ی كوردی، كاتژمێر ١٠ی سه‌رله به‌یانی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار، له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا وێڕای باس و تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانس، ته‌وه‌ر و...
بابه‌ته‌كانی نێو كۆنفرانس دیاری كران. بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی باسی نێو كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده، كه له دووهه‌م راگه‌یاندراوی "یه‌كه‌م كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات"دا بڵاو ده‌بێته‌وه و به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌گات. شایانی باسه كه كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر ٤ی ئێواره له كه‌شێكی دۆستانه‌دا كۆتایی پێهات.
ڕێکهو 2013-11-26 04:28:31
به‌شی ( چالاکیه‌کان )