به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ راستای کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٣ی‌ کوردی، سه‌عات١٠ی سه‌رله‌ به‌یانی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ریکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات .
له‌ بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ چوو. سه‌ره‌تا راپۆڕتی کاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی سه‌رۆکی لێژنه‌ پێشکه‌ش کراو پاشان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان راو بۆچوون‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیانیان به‌ وردی هێنایه‌ گۆڕێ. بڕگه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌رخان کرا به‌ لێژنه‌و لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنفڕانس به‌جیا دانیشتن‌و تاوتوێی زیاتری کاروباره‌کانیان کرده‌وه‌و درێژه‌ی به‌رنامه‌ی کاریان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت.
شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ تا کاتژمێر ٥ی ئێواره‌ درێژه‌ی کێشا.
ڕێکه‌و 2013-11-26 04:27:33
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی