به‌رێوه چوونی خۆپیشاندانێك بۆ مهحكوومكردنی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی له شاری هه‌ولێر
رۆژی هـه‌یـنـی رێكه‌وتی ٨/١١/٢٠١٣ ، كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر بۆ ئێعتراز به شه‌پۆلی نوێی ئێعدامی لاوانی كورد له كوردستانی ئێران به‌ڕێوه چوو. كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی كه‌مپینی "نا بۆ ئێعدامی لاوانی كورد"و "ئه‌نجومه‌نی زێد" بهبهشداریئهندامان و لایه‌نگرانی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌كانی
كوردستان و هه‌روه‌ها كورده‌كانی كوردستانی ئێران نیشته‌جێ له شاری هه‌ولێر پێكهاتبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران دروشمی دژی رژیمی ئاخوندی و له‌پ شتیوانی له زیندانیانی سیاسی كوردیان به‌رز كرده‌وه. له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامی هاوبه‌شی كه‌مپینی "نا بۆ ئێعدامی لاوانی كورد"و "ئه‌نجومه‌نی زێد" به سێ زمانی كوردی، فارسی‌و ئینگلیسی خوێندرایه‌وه.
جێگه‌ی باسه پێشتر بریار بوو خۆپیشاندانه‌كه ببرێته به‌رده‌م كونسولخانه‌ی رژیمی ئێران له شاری هه‌ولێر به‌لا به هۆی ئیزن نه‌دان له پاركی شانه‌ده‌ر و شهقاهكانی ده‌وره‌به‌ری به‌رده‌وام بوو.
ڕێکهو 2013-11-09 09:37:37
به‌شی ( چالاکیه‌کان )