مەریوان/لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە 500x325x16579.jpg.pagespeed.ic.FeUTgc519t هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ مەحكووم كردن و ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا،رۆژی سێ‌شەممە ریكەوتی ١٤ی خەزەڵوەر هاووڵاتیانی شاری مەریوان لە چوار رێیانی شەبڕەنگەوە هەتا چوار رێیانی " ئەسڵی" ئەو شارە، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتییان دژی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد، بەڕێوە برد.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێزەكانی گاردی تایبەت هێرشیان كردوەتە سەر خۆ پیشاندەران و چەند كەسێكیان دەستبەسەر كردووە و هەنووكە هێزێكی زۆری نیزامی و گاردی تایبەت لە سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەكانی ئەو شارە جێگیر كراون
رۆژی ٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دوو زیندانیی سیاسیی كورد بە ناوەكانی "حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور" و "رەزا ئیسماعیلی" لە زیندانەكانی ورمێ و سەڵماس لە سێدارە دران.
هەروەها شێركۆ مەعارفی پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام رۆژی رابردوو رێكەوتی ١٣ی خەزەڵوەر لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا
ڕێکه‌و 2013-11-06 08:51:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی