نەتەوەیەکگرتوەکان: (40%)ی هاوڵاتیانی سوریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە
جالێری ئامۆس، بەرپرسی نوسینگەی کاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکانیان، نزیکەی (9.3) ملیۆن هاوڵاتی سوری کە دەکاتە رێژەی (40%)ی دانیشتوانی سوریا، پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

وتیشی:"بەردەوامی جەنگ لە سوریا وایکردوە، دۆخی مرۆیی هاوڵاتیان زۆر قورس بێت و هیچ گرنتیەک لەسەر ژیانی ئەو هاوڵاتیانە نیە، بەتایبەت بەهۆی نەبونی دامەزراوە مەدەنییەکان و کەمی کەرەستەی پزیشکیەو".

جەختی لەوەشکردوە، تاکۆتایی ئەمساڵ رێژەی ئەو کەسانەی خاکی سوریایان جێهێشتوە، دەکاتە (3) ملیۆن کەس و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە فشاری بەهێز بخاتە سەر سوریا بۆ ناردنی هاوکای مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە.

لە سەرەتای جەنگی سوریاوە لە مانگی ئاداری ساڵی (2011)ەوە تا ئێستا، زیاتر لە (116) هەزار هاوڵاتی سوری کوژراون و سەدان هەزاری دیکەش برینداربون. 
51120131024388pnpf1yb

ڕێکه‌و 2013-11-06 08:46:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی