نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ قوتابیانبی گوندەکانی "دەرماناوێ و سێوەتاڵ" لە ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندن بێبەرین و ئەمەش کێشەی بۆ مامۆستا و قوتابیان دروست کردووە.

بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگادار هەر کام لە و دوو گوندە زیاتر لە ١٠ قوتابیی کوڕ و کچی تێدایە، بەڵام قوتابیان لە ژوورێکی ٥ مەتریدا وانەیان پێ دەوترێتەوە

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی قوتابخانەی "سالمی ٢"ی گوندی "عەلیاباد"ی شاری بۆکان بەناوی "کەماڵ یووسف‌پوور" بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردەی شاری بۆکان ، داوای ٥٠ هەزار تەمەن پارەی لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە کردووە.

بەوتەی سەرچاوەتیەکی ئاگادار، "ئەو قوتابیانەی کە نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، لەلایەن بەرپرسی قوتابخانەوە سووکایەتی و هەڕەشەیان لێکراوە".

سەرچاوکە وتیشی: " قوتابخانەی عەلیاوا زیاتر لە ٥٠٠ قوتابی هەیە و بەرپرسانی قوتابخانەکەش داوایان لە قوتابیان کردووە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بە قوتابخانە بدەن، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە زۆربەی قوتابیان توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە".
300x180x16605.jpg.pagespeed.ic.lm3-wRt421

ڕێکه‌و 2013-11-06 08:43:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی