به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپاسی پاسداران له‌ سوریا كوژرا 4112013111858wjy9xe0iرۆژی دوشه‌ممه‌ له‌ پێكدادانی نێوان رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌ دیمه‌شق، فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا. ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ محه‌مه‌د جه‌مالی زاده‌، له‌ فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ پێكدادانێكدا له‌ دیمه‌شق كوژرا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ محه‌مه‌د جه‌مال، له‌ نێوان ساڵانی (١٩٨٠) و (١٩٨٨) به‌شداریكردوه‌ له‌ جه‌نگی ئێران-عێراق. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه‌، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران، به‌ناوی سوپای ئێرانه‌وه‌ نه‌چوه‌ته‌ سوریا، به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێكی شاره‌زا له‌بواری پاراستنی مه‌زارگه‌ی (سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب) چوه‌ته‌ دیمه‌شق و له‌وێش له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كوژراوه‌.
ڕێکه‌و 2013-11-05 08:40:32
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی