ترسی رژیم له ناره‌زایه‌تی خه‌لكی بانه سه‌باره‌ت به ئیعدامی شێركۆ موعارفی
رژیمی ئێران له ترسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بانه به ئیعدام كردنی شێركۆ موعارفی زیندانی سیاسی كورد ، هێزه‌كانی له نه‌خوشخانه‌ی ئه‌و شاره جێگیر كرد . بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیه له كه‌شێكی یه‌كجار ئه‌منیه‌تی دا ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كردووه. رژیمی جینایه‌تكاری ئێران روژی دووشه‌ممه زیندانی سیاسی شێركۆ موعارفی له زیندانی سه‌قز سه‌ر به پارێزگای كوردستان ئیعدام كرد . شێركۆ موعارهفی رۆژی ٩ ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٨٧ ده‌ست به سه‌ر كرا به تومه‌تی موحاره‌به به ئیعدام مه‌حكوم كرا .
ڕێکهو 2013-11-05 08:39:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )