نامه‌ی شێركۆ مه‌عاریفی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێداره درا 
ده‌قی نامه‌كه‌ی شێركۆ:
له زرینگانه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی خۆر و له ناڵه‌ی دایك، سروودی ئازادی ده‌ڵێمه‌وه
زۆرله مێژه كه شه‌و بووه‌ته مۆڵگه‌ی نێچیرڤانه چاوبرسییه‌كان و زرینگانه‌وه‌ی شه‌و بانگه‌وازییه بۆ نێچیری گرانبه‌ها و دووره ده‌ست. ئه‌رێ ڕاو و نێچیر له‌م وڵاته بۆ كه‌یف و خۆشی نییه ، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ زیاده‌ڕۆیی و تێنه‌گه‌یشتن و مه‌یله نابهجێكانه. بۆ نێچیرڤانێكی بێ هه‌ست و بێ ئینساف هه‌ر جۆره نێچیرێك ده‌توانێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بێت. گیرهم نێچیره‌كه له شوێنێ ئه‌سته‌م بێت و خاوه‌ن ویژدان. جه‌وانێك كه خۆی به شۆرشگێر، به‌رحه‌ق و خاوه‌ن درووشمی مرۆڤدۆستی ده‌زانێ، وه‌ك ئه‌و ئاسكه ئه‌ندام ناسكه وایه له چاوی چه‌قه‌ڵه چاوچنۆكهكاندا. چه‌كێك كه له سه‌ر شانی جه‌وانێكی پارێزه‌ری یه‌كییه‌تی و مرۆڤایه‌تییه، به هه‌ڵكه‌وت ده‌توانێ پلاپیتكهی تفه‌نگه‌كه‌ی له خۆڕاوه چهركاندبێ. به‌ڵێ من شێركۆ مهعارفیم ، ئه‌و تێرۆریسته‌ی تۆمه‌تبار به دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا كرام. كه بێجگه له خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان و لاواندنه‌وه‌ی منداڵان، دڵسۆزی ژینگه و خه‌ونی ئاشتی ، ڕامانێكی بۆمب ئاسا له سه‌رمدا و خه‌یاڵی خۆش له سه‌رمدایه. ڕاوكردنی من بۆ چه‌قه‌ڵه شه‌و په‌ره‌سته‌كان و دوژمنانی ڕووناكی و خۆشه‌ویستی دایك، وه‌ك ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن وایه بۆ ئه‌وان ، دیاره ناتوانن له تاریك ترین شه‌ویشدا به‌ر به هه‌ڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵه‌ی ئاربابا ، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی به دیلیش گیرام مه‌یلی ته‌قه‌ی چه‌كه‌م نه‌بوو،هیواكانم تێرۆرنهبوو و تووندووتیژیم به خه‌یاڵیشدا نه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه له سه‌رشانم بوو، جانتایه‌كی پڕاوپێ له خۆشه‌ویستی مرۆڤ و كۆڵێك هه‌ستی مرۆڤانه. ئه‌و نامه‌یه له لێڵترین شه‌وه‌كاندا ده‌نووسم كه هاوكات هیوای هه‌ڵاتنی ڕۆژ سڵاوێكی گه‌رمم لێده‌كات و ئێستا نزیكترین ده‌نگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایكمه ،كه ئێستاش هیوای ئه‌وه له سه‌رمدایه كه بۆ جارێكی تر له باوه‌شی گرم ، به‌ڵام مه‌خابن خۆشه‌ویستی بۆ دایك و دایكی وڵات له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێك نادا به من بیانبینم. دره‌وشاوه‌ترین خۆره‌تاو و ئه‌ستێره، به‌رین ترین ده‌ریا و سه‌ركه‌ش ترین كێوه‌كانی ژینگه، كه باڵیان به سه‌ر چارهنووسمدا كیشاوه، واده‌كات نه هیواكانم له ئه‌ستێره و نه له ده‌ریای دایكم و نه له خۆڕاگری كێ‌و ناتوان ده‌ست هه‌ڵگرم ، به‌ڵكوو به هیوای باوه‌شی دایك، عه‌شق به ئازادی و به‌ڵینی مرۆڤایه‌تی ، سه‌دان شه‌و و ڕۆژی تر تێپه‌ێ ده‌كه‌م و به‌رده‌م من جه‌وانێكی كوردی زه‌حمه‌تكێش، و شۆڕشگێری ده‌ڤه‌ری شه‌و بێداران ده‌مێنمه‌وه و ئێستا ده‌بێ بڵێـم : ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو ئێمه به ڕاستییه‌كان بگه‌یێنێت خۆی لێی بێ به‌رییه . ته‌نیا ڕاستتیێه كه ئازادی مسۆگه‌ر ده‌كات. من نه بۆ له‌بار بردنی ڕاستی و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێم به‌ڵكوو هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌پێوم، له ڕاستی نزیكتر و زیاتر بوومه پێشمه‌رگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ئه‌رێ من پێشمه‌رگه‌ی جاویدانی، پێشمه‌رگه‌ی دووربوونه‌وه له وه‌حشیگه‌ری و هاوباوهشیم له گه‌ڵ ئازادی و له ناو ئه‌و زاڵمانه‌دا كه به خه‌یاڵی خۆیان ده‌توانن به له ناو بردنم له دارستان جیام كه‌نه‌وه، به بێ هیچ ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك ، بڵیند و به‌ژن ڕێك ، به دڵێكی پڕاو پێ له هیوا و هۆمێد دێمه‌وه و ده‌بمه هاوڕێی ئهستیێرهكانی ئه‌و ئاسمانه خه‌م ڕه‌وێنه.
ڕێکهو 2013-11-05 08:38:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )