لاوێكی تری كورد به تاوانی سیاسی له‌سێداره درا
له درێژه‌ی ره‌وتی له سیداره دانی زیندانیانی سیاسیی كوردی مه‌حكووم به سێداره، شێركۆ مه‌عارفی له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز له سێداره درا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه حوكمی له‌سێداره دانی شێركۆ مه‌عارفی زیندانیی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بانه، له سالۆنی ملاقاتی نێو زیندانی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو. شێركۆ مه‌عارفی زیندانیی سیاسیی كورد رێكه‌وتی ٩ی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی گوندی گه‌وره قه‌ڵای شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سه‌قزه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی "شایه‌ق" به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئێران حوكمی سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه. دوایین هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌رمی ناوبراو له رێگه‌ی مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری بانه گه‌رێندراوه‌ته‌وه شوێنی له‌دایك بوونی.
ڕێکهو 2013-11-04 09:19:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )