په‌یامی پشتیوانی فیدڕاسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ نیشتمانه ئاڵۆز‌و ماتهمبارهکهی رۆژههڵاتلاوانی وشیارو خۆڕاگری نیشتمان!
ده‌سه‌ڵاته سهرهڕۆو پاوانخوازه‌کان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان دژی هه‌ر جۆره ئازادی‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کن که کۆمه‌ڵگا به دوای خۆیدا بێنێ. هه‌ربۆیه چالاکانی مهدهنیو سیاسیی که ئامانجیان وهدییهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رو دوور له چه‌وساندنه‌وه‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤه، دوژمنی سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌یه. هه‌ربۆیه یه‌کێک له‌و شێوازانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی پاوانخواز ده‌ی گرێته‌به‌ر، له سێداره‌دانی چالاکان‌و بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌و له‌م رێگایه‌وه به‌ر به‌هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌گرێ. کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازانه، هه‌میشه به جێبه‌جێ کردنی سزای له سێداره‌دان به‌ری به ده‌نگی ناڕازییانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گرتوه‌و ویستوویه‌تی مافی ژیان که بنه‌ڕه‌تیترین مافی هه‌ر تاکێکه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆیان نییه ئه‌م مافه له تاکه‌کان زه‌وت بکه‌ن، له رێگای هه‌ڕه‌شه‌و ترس‌و تۆقاندن‌و ئێعدامه‌وه ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وت بکا، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی با ئه‌وه باش بزانێ که دایکی نیشتمان رۆڵه‌کانی وا له باوه‌شدا گۆش نه‌کردوه که زیندان‌و پهتو سێداره چاو ترسێنیان بکاو له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف‌و ئازادییه‌کانیان دڵ‌سارد بکاته‌وه.
دایکانی ره‌ش پۆشو ماته‌مبار!
ئێمە وەک فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهه‌ڵات وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی سەرکوتو ئێعدامی لاوان‌و ئازادیخوازانی کورد که به‌داخه‌وه وڵاته زل هێزه‌کان له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی کاتی خۆیان چاو له‌و هه‌موو جینایه‌ته سامناکه مرۆڤانه‌یه دهنووقێننو چاویلکه‌ی ره‌شیان کردۆته چاو، رادەگەیهنینو ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ دهنگتانو ده‌ڵێین ئەگەرچی لە سێدارەدانی رۆڵەکانی کورد خەسارێکە بۆ بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شێوە هەڵسوکەوتانە بەرانبەر بە لاوانی ئازادیخواز هیچ دڵساردییەک دروست ناکا، بەڵکوو دەنگی خەباتی ئازادیخوازانەیان گەرمو گوڕتر لە جاران دەکا. هه‌روه‌ها داوا له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته نێونهتهوهیییهکانیش ده‌که‌ین چی دیکه له به‌رامبه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا چاو نهنووقێنن تا له‌وه زیاتر خه‌ڵکی ئێران به گشتی‌و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی نه‌باته بن په‌تی سێداره‌و دایکانی نیشتمان ئه‌سرین بۆ رۆڵه‌کانیان نه‌ڕێژن که ته‌نانه‌ت ته‌رمی بێ‌گیانی رۆڵهکانیشیان ناده‌نه‌وه تا لانی که‌م به ده‌ستی خۆیان به خاکی نیشتمانیان بسپێرنو ناوه ناوه بۆ ته‌سکینی دڵی زامداریان بچنه سه‌ر گڵکۆکانیان. هه‌روه‌ها به‌ڵێن له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی گهلو نیشتمانیش دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌و پێتان ده‌ڵێین به ئاسووده‌یی سه‌ر وه‌نێن، چونکه خوشک‌و براکانتان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌یان سه‌لمانده‌وه که سنووره ده‌ستکرده‌کان نه‌یان توانی هزری نه‌ته‌وه‌ییمان دابه‌ش بکهنو بۆ به‌رگری کردن له هه‌ر تاکێکی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان هه‌ر هه‌موو پێکهوهینو هه‌ر پێکه‌وه‌ش ده‌مێنینه‌وه.
نا بۆ سێداره، به‌ڵێ بۆ ژیان
مهرگو نه‌مان بۆ دیکتاتۆڕو پاوانخوازان
فیدڕاسیۆنی ریکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران
12ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713یکوردی
3ی نۆڤامبری 2013ی‌زایینی
ڕێکهو 2013-11-03 09:19:47
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )