حاڵه‌تى ئاماده‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تى و ئینتزامى رژیم له سنه
رۆژی یه‌ك شه‌ممه ٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی ئێران له ترسی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك به هۆی ئیعدامی زیندانی سیاسی حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور و ره‌زا ئیسماعیلی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنه حاڵه‌تی ئاماده بونیان به خۆوه گرتووه و له شه‌قامه‌كانی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره دامه‌زراوه‌ن. به پێی ئه‌و هه‌واڵه جل مهدنیهكانیش له ناو ماشینه‌كان به شێوی شاراوه هاتوچۆی خه‌ڵكی سنه‌یان خستۆته ژێر چاودێرییه‌وه .
ڕێکهو 2013-10-29 12:27:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )