لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی: نیگه‌رانی له ئه‌گه‌ری ئیعدامی ٢ زیندانی سیاسی كورد 
لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ر چوونی رێژه‌ی ئیعدامه‌كان له ئێران وریایی دا و ده‌ڵێ: گیانی ٢ زیندانی سیاسی كورد ، زانیار و لوقمان مورادی له مه‌ترسیدایه ، لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی پێداگری كرد ته‌نیا له چه‌ند حه‌وتووی رابردودا دا ٢٠ كه‌س له ئێران ئیعدام كراون. جێگری لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقا ووتی : ئیعدامه‌كان له ئێران ده‌ری ده‌خا له پشت قسه و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئێران هه‌وا پشت به كوشتنی ده‌وڵه‌تی دهبستی . نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و دو زیندانی سیاسی كورده له ریزی دوایی ئیعدامه كانی رژیمی ئێران بن. ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ی كرد ئیعدامی ئه‌و ٢ زیندانیه و سه‌رجه‌م ئیعدامه‌كان پێویسته به په‌له رابگیرێت ، هه‌روه‌ها ووتی سزای ئیعدام هیچ كات نابێ كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شێوه‌یه ئه‌و په‌ره‌ی دڕندانه و نامرۆڤانه‌یه .
ڕێکهو 2013-10-29 12:26:06
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )