ئه‌گه‌ری ئیعدامی ٦ گیراویی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ 625579_599554403423443_123481195_nئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ سه‌عاتی‌ چوار به‌ بنه‌ماله‌ی‌(٦) گیراوی‌ سیاسی‌ له‌ زیندانی‌ ورمی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و كوره‌كانیان له‌ سیداره‌ ده‌درێن. بنه‌ماله‌ی‌ "لزگین خانی‌" یه‌كێك له‌ گیراوه‌كان، به‌ "كه‌مپینی‌ داكۆكی‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نی‌" ووتوه‌:"ئه‌مرۆ سه‌عات چوار پییان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و (٦) زیندانی‌ له‌ سیداره‌ ده‌درێن كه‌ "لزگین" یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌. له‌و شه‌ش زیندانیه‌ ته‌نیا ناوی‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ "لزگین خانی" و "كامیل بوتی" زانراوه‌‌و ناوی‌ چواره‌كه‌ی‌ تر ئاشكرا نه‌كراون.
ڕێکه‌و 2013-10-29 12:25:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی