حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ خوێندكارێكی كوردی له‌خوێندن بێبه‌ش كرد 300x180x16361.jpg.pagespeed.ic.X6ligTxXPpخوێندكارێكی كوردی زانكۆی ورمێ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئه‌و زانكۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك تێــرم له‌ خوێنـدن بێبه‌ش كــرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، به‌شی حه‌راسه‌تی زانكۆی نازلووی ورمێ خوێندكارێكی كوردی ئه‌و زانكۆیه‌ی به‌ناوی "عه‌لی میلانی" خوێندكاری ساڵی چواره‌می رشته‌ی كۆمپیوتری بۆ ماوه‌ی یه‌ك تێرم له‌ خوێندن بێبه‌ش كرد. عه‌لی میلانی به‌ ناردنی كورته‌نامه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆی ورمێی بۆ پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ رێگری كردنی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه‌ له‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاڤۆكه‌ كوردییه‌كان، بانگهێشت كردووه‌. به‌رپرسانی زانكۆی نازلووی ورمێ به‌و خوێندكاره‌ كورده‌یان راگه‌یاندووه‌، " له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی، به‌یه‌كجاری له‌درێژه‌دان به‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێت". عه‌لی میلانی پێشتریش له‌ ناوه‌راستی مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی "ئیلام و كرمانج" بانگهێشتی ناوه‌ندی به‌سیجی خوێندكاریی ئه‌و زانكۆیه‌ كرابوو و پێیان راگه‌یاندبوو "له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی، بۆ ماوه‌ی یه‌ك تێرم له‌ خوێندن و چالاكی فه‌رهه‌نگی بێبه‌ری ده‌كرێت".
ڕێکه‌و 2013-10-28 09:59:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی