شكه‌نجه‌ی زیندانی سیاسی ره‌زا ئیسماعیلی پێش ئیعدام كردنی 16193هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زیندانی سیاسی ره‌زا ئیسماعیلی كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ زیندانی پارێزگای سڵماس له‌ سێداره‌ درا ، پێش به‌رێوه‌ بردنی حۆكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن رژیمه‌ وه‌ شكه‌نجه‌ كراوه‌ . ره‌زا ئیسماعیلی ٣٤ساڵ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٨ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیتلاعاتی ئێران ده‌ست به‌سه‌ر و به‌ تومه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆا له‌ لایه‌ن چالاكی ته‌بلیغی و هاوكاری له‌ گه‌ڵ حیزبێكی كوردستانی به‌ ئیعدام مه‌حكوم كرا بوو .
ڕێکه‌و 2013-10-28 09:57:06
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی