به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان a_24کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ریکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ چوو.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌ندرا، پاشان ئاوڕێک له‌ بڕیار و راسپارده‌کانی سێهه‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان درایه‌وه‌ و خاڵه‌ به‌هێز و لاوازه‌کانی تاوتوێ کران.
له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌سه‌ر پێکهێنانی یه‌که‌مین کۆنفڕانسی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرا و بڕیاراتی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ درا.
کۆتایی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ باسێک بوو له‌سه‌ر پێکهێنانی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان کرا. که‌ له‌ لایه‌ن ریکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌کرێ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌بووان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ده‌نگی یه‌کگرتوویی هه‌موو لاوانی کورد بێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ پاش 5 کاتژمێر، کۆتایی پێهات.
رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات
4ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی کوردی
ڕێکه‌و 2013-10-27 03:39:00
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی