١٦ هاوهلاتی به‌لوچی له‌سێداره‌دران
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٦ هاوهلاتی به‌لووچی له زیندانی زاهیدان له‌سێداره‌دران. محه‌مه‌د مهرزیهه دادستانی گشتی رژیم له زاهیدان ئه‌و زندانیانهی وه‌ك كه‌سانی دژبه‌ر و به‌شدار له كرده‌وه ترۆریستیهكان ناساند. ناوی ئه‌و كه‌سانه بریتیه له مێهروڵڵا ریگی ،عه‌بدولوه‌هاب ریگی ، حه‌بیبوڵلا ریگی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، جیهند ریگی ٢٥ ساڵ، عه‌بدولمالك میر به‌لووچ زێهی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، حامید وه‌كاله‌ت ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، عه‌بدولغه‌نی گنگووزهیی ریگی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، ناسر مه‌لازێهی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، شێرئهحمهد حوسێن زێهی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، ئه‌یووب به‌هرام زێهی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، حه‌مید شهبهخشتهمهن ٢٠ ساڵ و عه‌بدولخالق جهفادار شاهۆ زێهی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ". ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له تێكه‌ڵچوونێكی چه‌كداری له نێوان هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمی ئاخوندی و گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له سنووری ئێران_ پاكستان ١٧ كه‌س له هێزه ئینتزامیه‌كانی ئێران كوژراون و ٥ كه‌س بریندار بوون و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به دیل گیراون.
ڕێکهو 2013-10-26 09:46:00
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )