له‌دوای حه‌بیب زیندانیه‌كی سیاسی دیكه‌ له‌سێداره‌ درا KLبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری فورات زیندانیه‌كی سیاسی كورد له‌ زیندانی سه‌ڵماس له‌سێداره‌ دراوه‌. ره‌زا ئیسماعیلی هاوكات له‌گه‌ڵ ئیعدای حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور له‌ شاری سه‌ڵماس به‌ تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ شۆڕشگێره‌كانی كوردستان له‌سێداره‌ دراوه‌. ره‌زا ئیسماعیلی خه‌ڵكی دێی دربكی شارستانی سه‌ڵماسه‌ و رژیم له‌دوای ئیعدام كردنی ناوبراوی به‌ خاك سپاردووه‌ كه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خانه‌واده‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێبۆته‌وه‌ و ته‌رمی ئیسماعیلیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌. ره‌زا ئیسماعیلی ساڵی ٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌ ئیعدا ه‌حكووم كرا.
ڕێکه‌و 2013-10-26 09:43:19
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی