حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا
له‌دواى بلاوبوونهوهى هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى زیندانیهكى سیاسی كورد بۆ شوێنێكى نادیار زاندرا كه ده‌زگاى دادوه‌رى حكومه‌تى ئێران حوكمى ئیعدامى حه‌بیبوڵلا گوڵپهرى پوور چالاكى سیاسى كوردى به رێوه بردووه . ناوبراو شه‌وى رابردوو له زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ ئیعدام كرا .شه‌وى رابردوو ساعهتى ١٢ حه‌بیبوڵڵا له ژورى تاكه‌كه‌سى زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ دواى گواستنه‌وه‌ى له‌سێداره درا. ناوبراو سه‌ره‌تاى پاییز‌ى ساڵى ٨٨ له مه‌هاباد له لایه‌ن مه‌ئمورانى حیفازهتى ئیتلاعاتى سپا ده‌ست به‌سه‌ر و له گرتووخانه‌كانى شارى مه‌هاباد، ورمێ ، سنه و سمنان ئازار و شكهنجهیێكى له‌راده‌به‌ده‌رى جه‌سته‌یی و روحیی درابوو . جێى ئاماژه‌یه ده‌زگاى قه‌زایى ئێران ئه‌و هاوهلاتیه كورده‌ى به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له ئه‌حزابى كوردى و كرده‌وه دژ به ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و موحاربه به ئیعدام مه‌حكوم كرد كه له دوایى دا دیوانى باڵاى ئێران ئه‌و حوكمه‌ى په‌سه‌ند كرده‌وه. ، ناوبراو له دایك بووى ساڵى ١٣٦٣ى كۆچى خۆرى له شارى سنه‌یه .
ڕێکهو 2013-10-26 09:37:37
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )