ئه‌گه‌ری به‌رێوه چووونی حوكمی ئیعدامی زیندانیه‌كی سیاسی كورد
به گواستنه‌وه‌ی له‌ناكاوی حهبیبوڵلای گوڵپهریبوور بۆ شوێنێكی نادیار، نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئیعدامی ناوبراو په‌ره‌ی سه‌ندووه. به پێی راپۆرتی هێرانا، سه‌عات ٧ی به‌یانی ئه‌مرۆ سێی خه‌زه‌ڵوه‌ر حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ری پوور كوری ناسر له دایك بووی شاری سنه و ساڵی ١٣٦٣ی كۆچی خۆری له رێكه‌وتی ٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٨٨ له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له لایه‌ن دادگای رژیم به تاوانی موحاره‌ب مه‌حكووم به ئیعدام كرا.
ڕێکهو 2013-10-25 10:07:16
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )