سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه به‌رپرسانی رژیم له‌سه‌ر ئیدعاكانی پێشوویان له پێوه‌ندی به خۆكوشتنی سه‌حه‌ر سوورن و وه‌ك به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن نیازیان نییه راستیه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و له‌هه‌وڵی دێزه به‌ده‌رخۆنه كردنی رووداوه‌كه‌ن.
بۆ زانینی راستی ئه‌و رووداوه پێویسته هه‌موو سناریۆكان خوێ،دنه‌وه‌ی بۆ بكرێ و به پێی به‌ڵگه و دێكۆمێنتهكان راستیه‌كان له‌هه‌ناوی بابه‌ته‌كه ههڵینجرێ. ئه‌و سناریۆانه بریتین له كوشتنی سه‌حه‌ر له لایه‌ن كه‌سێك یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو به هه‌ر هۆكارێك بێ، دووهه‌م سناریۆ خۆكوشتنی سه‌حه‌ره به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، سێهه‌م سیناریۆش كوشتنی سه‌حه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانستگا و كه‌سانی ده‌ست رۆیشتوویه.
سه‌حه‌ر به پێی ووته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه دهیانسی كه‌سێكی زۆر میهره‌بان و پر له هیوا و ئاوات بووه و و به‌ده‌یان جار هیوا و خولیاكانی بۆ داهاتوو له لایه‌ن كه‌سانی نزیكیه‌وه ئاشكرا كردووه وه‌ك یارمه‌تی دانی خێزانه‌كه‌ی و پێراگه‌یشتن به دایكی. له هه‌مان كاتیش دا سه‌حه‌ر كه‌سێكی موته‌دین و باوهرهند بووه و هه‌ر بۆیه‌شه خۆكوژی بۆ ئه‌و هێڵی سوور ده‌هاته ئه‌ژمار. هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر كه‌سێك بووه له‌ناو هاورێكانی به كه‌سێكی دڵخۆش وپڕ وزه و تین ناسرابوو و ته‌نانه‌ت بۆ زۆرێك له كه‌سانی نیزیكی نوێنگه‌ی وزه‌به‌خشین و باسكردن له كێشه گرفته‌كان و هیوا به‌خشین بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و كهسایهتیهشهوه بووه كه سناریۆی خۆكوژی سه‌حه‌ر هه‌رگیز جێگه‌ی باوه‌ر نه‌بووه و باوه‌ر كردن به‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ێكی كورتدا سه‌حه‌ر گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته له نه‌خۆشی ده‌روونی كه ده‌ست بباته به‌ر خۆكۆشتنی خۆی زۆر ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه.
ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه سه‌حه‌ر له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه له‌و شه‌وه‌دا هێرشی كرابێته سه‌ر و له‌ئه‌نجامدا كوژرابێ. ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه سناریۆی كوشتنی سه‌حه‌ر به‌م جۆره بووه لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هۆكاری چی بێ به‌رپرسانی زانستگا پێداگری له‌سه‌ر خوكوشتنی سه‌حه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و هیچ هه‌ولێك بۆ روونكردنه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر ناده‌ن له‌كاتێكدا كه پێشتر به‌رپرسی پزیشكی قانوونی ووتبووی مردنی سه‌حه‌ر به هۆی خهفهبوونهوه نه‌بووه به‌ڵكو پێشتر به‌هۆی زه‌ربه‌ی مهغزییهوه گیانی داوه. له‌لایێكی تره‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی ده‌سه‌لاتداری رژیمی ئاخوندی ده‌یان سناریۆی هاوچه‌شنی رووداوی مردنی سهحهرمان دێته به‌رچاو كه كه‌سه‌كان له لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاته‌وه كوژراون و له‌پاشاندا زۆر بێشه‌رمانه ووتویانه ئه‌و كه‌سه بۆ خۆی كۆتایی به ژیانی هێناوه و ئه‌و بابه‌ته شتێكی نوێ نییه له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌لاته دیكتاتۆر و ملهورهدا و نمونه‌ی زارا كازمی و زارا به‌نی یه‌عقوب و ئیبراهیم لوتفوڵلاهی و ده‌یان نمونه‌ی تر باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه . به پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه سناریۆی سێهه‌م واته ده‌ست تێدابوونی كه‌سانی ده‌ست رۆیشتوو و به‌رپرسانی زانستگا له مردنی سه‌حه‌ر به هێزترین سناریۆیه كه ده‌تواندرێ بیری لێ بكرێته‌وه.
مه‌رگی سه‌حه‌ر دڵته‌زین بوو به‌لام ئه‌وه‌ی دڵتهزینتره ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌یه له داهاتوو، هه‌ر بۆیه پێویسته به بێده‌نگ نه‌بوون له راست ئهوجینایهتانه رێگه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی روداوی له‌مجۆره بگیردرێ و بێده‌نگی بشكێندرێ.
هه‌ر چه‌ند سه‌حه‌ر به كۆچی دواییه‌كه‌ی ئازار و خه‌مێكی زۆری بۆ كه‌س و كاری و هاورێیانی به جێ هێشت ، به‌لام بوو به به‌ڵگه‌یێكی تر بۆ ره‌وایی خه‌باتی گه‌لی كورد و نمونه‌یێكی تر له مه‌زلومیه‌ت و ماف پێشێلكراوی گه‌لی كورد له لایه‌ن ئاخوندانی جینایه‌تكاری ئێرانه. به درێژه‌دان به خه‌بات دژی بێ مافی و هاتنه به‌رهه‌می داری ئازادی بێگومان دواجار روحی سه‌حه‌ر و ده‌یان نمونه‌ی تری له‌چه‌شنی به‌سه‌رهاتی سه‌حه‌ر شاد ده‌بێ و حه‌قیان له سته‌مكاری بێ ویژدان ده‌سه‌ندرێته‌وه.
