١٣٠ هاوه‌لاتی خه‌ڵكی ئێران به‌ هۆی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن 2410201355656zf3dbfhbبه‌ڕێوبه‌ری‌ چاكسازی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاشكرایده‌كات، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (٣٤٨) كه‌س به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ی‌ سزادراون كه‌ نزیكه‌ی‌ (١٣٠) كه‌س له‌و سزادراوانه‌ هاوڵاتی‌ ئێرانین. ئه‌حه‌مه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌لێداونێكیدا بۆ‌ (سبه‌ی‌) رایگه‌یاند:" له‌سه‌رجه‌م چاكسازیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (٣٤٨) كه‌س به‌هۆی‌ بازرگانی‌ و ئالوده‌بون به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ سزادراون، له‌وانه‌ (١٩٤)كه‌سیان بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون و (١٥٤) كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش ئالوده‌ و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون. ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی‌ (١٣٠) كه‌س له‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ گیراون خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ ئێرانن. نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد؛" له‌نێو به‌كارهێنه‌رانی‌ ئه‌و مادانه‌دا، ژن ومنداڵ هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌چاكسازی‌ ژنان ومنداڵانی‌ هه‌ولێر ژنه‌ بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دو منداڵ، له‌چاكسازی‌ ژنان ومنداڵانی‌ سلێمانیش، (٧ ) بازرگانی‌ ژن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و منداڵێكی ئالوده‌بوش هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌چاكسازانی‌ ژنان ومنداڵانی‌ دهۆك دو ئافره‌تی‌ بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌پێی یاسا سزادراون.
ڕێکه‌و 2013-10-25 09:39:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی