ئیعدامى ٧ كه‌س یه‌ك له‌وان ژنێكى ٢٦ ساڵه له كرماشان
هه‌واڵده‌رى هێرانا " سه‌رله‌به‌یانى رۆژى رابردوو ژنێك له‌گه‌ل ٦ پیاو له حه‌وشه‌ى زیندانى دیزل ئاواى كرماشان ئیعدام كران . به پێى ههواڵدهرانى هێرانا، نه‌سته‌ره‌ن سه‌فه‌رى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه كه به تومه‌تى كوشتن به قه‌ساس مه‌حكوم كرابوو سه‌ر له به‌یانى رۆژى دۆشه‌ممه ٢٩ ره‌زبه‌ر له زیندانى ناوه‌ندى كرماشان ( دیزل ئاوا ) له سێداره درا . ناوبراو كه له ٧ ساڵ لهمهوهپێشهوه له زیندان بووه له‌گه‌ل ٦ پیاو له سێداره درا . تا ئیستا له ناو و تۆمه‌تى ئه‌و ٦ پیاوه مه‌حكوم به ئیعدامه هیچ هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ست دا نیه به‌ڵام به پێى سهرچاوهێك له‌وانه‌یه تومه‌تى ئه‌و ٦ پیاوه‌ش كوشتن بووبێت . جێى ئاماژه‌یه هه‌واڵى ئیعدامى ئه‌و ٧ كه‌سه تا ئێستا له راگه‌یاندنه‌كانى ره‌سمى رژیم ئێران یا په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانى ده‌زگاى دادوه‌رى به رسمى رانه‌گێندراوه .
ڕێکهو 2013-10-23 09:40:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )