کچە قوتابییەکی تەمەن ١٥ ساڵەی سنەیی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
بەپێی راپۆرتی ئاژانی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ٣٠ی رەزبەر کچە قوتابییەکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی "شەقایق محەممەدی" و کچی عەتا، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شەقایق محەممەدی کە قوتابیی پۆلی ١ی دواناوەندی بووە، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گوندی "نەوەڕە"ی شاری سنەوە چوونەتە شاری سنە و لەوێ نیشتەجێ بوونە

لەماوەی یەکساڵی رابردوودا رێژەی خۆکوشتنی هاووڵاتییانی کورد بەتایبەت لەنێو ژناندا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە و ئەمەش نیگەرانیی چالاکانی ژنی لێکەوتووەتەوە و بە زەنگێکی مەترسیی بۆ کۆمەڵگەی کوردی لە قەڵەم ئەدەن.
ڕێکه‌و 2013-10-23 09:13:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی