خۆسووتاندنی ژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان 300x180x10834.jpg.pagespeed.ic.T-wJsufVn-ژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣ی ره‌زبه‌ر ژنێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی "كانی دینار"ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان به‌ناوی " سه‌حه‌ر كه‌ریمی"، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌یه‌ كه‌ چه‌ند مانگ پێش ئێستا به‌ بێ خواستێ خۆی به‌ شوو درابوو، به‌هۆی دروست بوونی كێشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕابوویه‌وه‌ ماڵی باوكی، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی‌دا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌. ده‌گوترێت كه‌ سه‌حه‌ر كه‌ریمی، له‌سه‌دا ٩٠ی جه‌سته‌ی تووشی سووتان بووه‌ و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ست دانی له‌ ئارا دایه‌ و هه‌نووكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه‌ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه‌.
ڕێکه‌و 2013-10-17 01:11:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی