هه‌ڵبه‌ستوانی "شاره‌كه‌م سنه" ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا
مامۆستا مه‌حیه‌دین حه‌قشناس شاعیر و هه‌ڵبه‌ستوانی كورد و ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و فۆلكلۆری كوردی له شاری سنه له ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ مامۆستا حه‌قشناس ئافڕێنه‌ری به‌رهه‌می "شاره‌كه‌م سنه" كه توانی چاند و كه‌له‌پووری كوردهواری به تایبه‌ت شاری سنه به شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ست بئافڕێنێ، له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد و ته‌رمی ناوبراو له گۆڕستانی "به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی" ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. له لایێكی دیكه‌وه له رۆژانی رابردوو به‌هۆی سه‌كته‌ی مێشكه‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، شاعیر و وه‌رگێڕی شاری مه‌ریوان (فه‌رهاد هۆژه‌بری) له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران، كۆچی دواییكرد. هوژه‌بری زۆر كاری نووسیوه‌و كاری وه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی كردووه، زۆرێك له بابه‌ته‌كانی له گۆڤاره كوردییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه
ڕێکهو 2013-10-17 01:10:56
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )