رووداوی كار گیانی كرێكارێكی سنه‌یی ستاند
كرێكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه له‌كاتی كار كردن له پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهری ئه‌و شاره، گیانی دا. رۆژی ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ كرێكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه به‌هۆی به‌ربوونه‌و له نهۆمی پێنجه‌می بینایه‌كی پرۆژه‌ی "مه‌سكه‌نی مێهر"دا گیانی دا. هه‌واڵده‌ریی "ئیلنا" شوناسی ئه‌و كرێكاره كورده‌ی "ئیسماعیل. م " راگه‌یاندووه كه له‌كاتی سیمانكاریی بینای ته‌عاونیی مه‌سكه‌نی هه‌واڵنێران و هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه گیانی داوه. نه‌بوونی له‌مپه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌ت له شوێنی كاره‌كه‌ی وه‌ك هۆكاری گیان دانی ئه‌و كرێكاره كورده راگه‌یاندراوه.
ڕێکهو 2013-10-17 01:09:52
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )