یه‌ك لا بوونه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی لاوێكی ورمێی 2013101010581463155071به‌هائه‌دین قاسم زاده‌ ، كه‌ له‌ ١٦ ساڵیدا به‌ تومه‌تی قه‌تڵ ده‌ست به‌ سه‌ر كرابوو به‌ په‌سه‌ندكردنی حوكمی قه‌ساس له‌ لایه‌ن دیوانی به‌رزی باڵا ، له‌ به‌رده‌م خه‌ڵك حوكمه‌كه‌ی به‌رێوه‌ ده‌چێ. به‌هائه‌دین قاسم زاده‌ ، زیندانی ده‌ست به‌سه‌ر كراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له‌ دایك بووی ١٣٧١ ، له‌ كۆتایی ساڵی ١٣٧٨ و كاتێك ١٦ سالی بووه‌ به‌ تومه‌تی قه‌تڵ ده‌ست به‌ سه‌ر كرا . ناوبراو له‌ لایه‌ن شوعبه‌ی ١٢ ی دادگای گشتی پارێزگای ورمێ مه‌حكوم به‌ قه‌ساس كرا . ئه‌و حوكمه‌ كه‌ ئه‌م حه‌وتوویه‌ له‌ لایه‌ن شوعبه‌ی ٦ ی دیوانی به‌رزی باڵا په‌سه‌ند و یه‌ك لا كرایه‌وه‌ رۆژی رابردوو به‌ ناوبراو راگه‌ێندرا .
ڕێکه‌و 2013-10-10 12:26:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی