خۆسووتاندن گیانی ژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی شنۆیی ستاند eghtesadژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شنۆ به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، شه‌وی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ر ژنێك به‌ناوی "كه‌وسه‌ر جۆزان" كچی مه‌ناف و خه‌ڵكی گوندی "ئاڵیان"ی ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شنۆ، به‌هۆی كێشه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو و به‌هۆی قوڵیی برینه‌كانییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ گیانی دا. به‌وته‌ی كه‌سانی نزیك له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، كه‌وسه‌ر جوزانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی١٠ی ره‌زبه‌ر ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو و پاش پێنج رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گیانی دا.
ڕێکه‌و 2013-10-08 11:58:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی