پەیامی هاوخەمی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بۆ بنەمالە قوربانیانی تەقینەوەكانی هەولێر 482288_486127674773832_1738012184_nبەداخەوە رۆژی 7ی رەزبەری 1392 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە نزیك ئاسایشی گشتی هەولێر 5 تەقینەوەی لەلایەن چەند تیرۆریستێكی خۆكوژ روویدا و لە ئەنجامدا 6 كەس شەهید بوون زیاتر لە 62 كەسی دیكەش برینداربوون .
ئەم كردەوە تیرۆریستیە لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە حالی پێشكەوتن و گەشەسەندن دایە لە سەرجەم بوارەكاندا و دوژمن و ناحەزانی كورد چاویان بەم ئازادی و پێشكەوتنەی كە لە كوردستانداهەیە هەڵنایەت و بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدەن كە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێكبدەن و ترس وتۆقان لە ناوخەڵكییدا بڵاو بكەنەوە .
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پەلامارە تیرۆریستییەكەی شاری هەولیر بە توندی ئیدانە دەكەین و هیوای باش بوونەوە بۆ بریندارەكانی ئەو كارە قیزەونە دەخوازین و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان لە هەموو خەڵكی كوردستان و بە تایبەت كەس و كاری ئەو شەهیدە سەربەرزانەی رێگای ئاشتی و ئارامی دەكەین و هیوادارینكە هیچ روداوێكەی لەم چەشنە دووبارەنەبێتەوە .
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
8ی رەزبەری 1392
ڕێکه‌و 2013-09-30 10:35:30
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی