سه‌رۆك كۆماریی رۆحانی و زیاد بوونی ئێعدامه‌كان له ئێرانكه گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌و ولاته‌دا ئه‌نجام دابێت. به‌لام ئێعدام له ئێران و له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی رژێمی ئاخوندی ماناێكیتری هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌رێوه ده‌چێت. له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنی رژێمی ئاخوندی بۆ سه‌ر خوانی ئاماده له ئێران، ئێعدامی وه‌ك ئامرازێك بۆ ترساندن و تۆقاندنی نه‌یارانی خۆی و ئه‌وانه‌ی كه بیری جیاواز و یان بیری ئازادیخوازییان هه‌یه له ئێران كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه. هه‌ر وه‌ك لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه هه‌ر له ساڵه‌كانی ١٣٥٧ وه رژێم ده‌ستی دایه ئێعدام و سرینه‌وه‌ی نه‌یارانی خۆی كه به‌رچاوترین ئه‌و ئێعدامانه له ساڵی ١٣٦٧ دا رووی داوه كه زیاتر له سی هه‌زار زیندانی سیاسی ته‌نیا به تاوانی قبووڵ نه‌كردنی وه‌لایه‌تی فه‌قیه و خوازیار بوونی گۆرینی ده‌سه‌لاتی رژێمی مه‌لاكان له ماوه‌ی مانگێكدا ئێعدام كران. له ئێران نه ته‌نیا تاوانباران ئێعدام ده‌كرێن به‌ڵكوو نه‌یارانی ئه‌و ده‌سه‌لاته به تاوانی سیاسی و تاوانی ئازادیخوازی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاتی ئه‌و رژێمه‌وه ئێعدام كراون و ده‌كرێن. ئه‌وه‌یش راستیێكه كه تاكوو ئێستا به گۆرینی هیچ كام له سه‌رۆك كۆماره‌كان ئاڵوگۆرێك له یاسای ولات و سزای ئێعدام رووی نه‌داوه و بگره به هاتنی هه‌ر كام له‌و سه‌رۆك كۆمارانه وه‌ك ئه‌وه‌یكه بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌ك كێبركێ بكه‌ن رێژه‌ی ئێعدامه‌كان زیادی كردووه و هیچ كات دڵیان بۆ رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی ئێران نه‌سوتاوه و كوردستانیش به هۆی ئهوهێكه له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاته‌وه ده‌نگی نه‌خێری به‌و رژێمه دا و خه‌ڵكی كوردستان حازر نه‌بوون مل بۆ داخوازییه بێ بنه‌ماكانی ئه‌و رژێمه كه‌ج بكه‌ن بوو به مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌ها شكه‌نجه و ئێعدام له سه‌ر لاوانی خاكه‌كه‌ی. ئه‌وه‌یكه باسم كرد راستیێكه كه لای كه‌س شاراوه نییه، به‌لام قسه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به هاتنی حسن رۆحانی بوون به دایه‌ی له دایك دڵسۆزتر و پێیان وابوو كه ئیتر هیچ كێشه‌ێك له ئێران و كوردستان نامێتێت و هه‌موو خه‌ڵك به مافه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ن و باوه‌ریان وابوو كه حسن رۆحانی كه‌سێكی تایبه‌ت و له ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌لام نه‌یان ئه‌زانی یان خۆیان ئه‌دا له نه‌زانی، كه حسن رۆحانی گۆرگێكه له جلی مه‌ردا و ئه‌ویش كه‌سێكه كه له قۆتابخانه‌ی ولایه‌تی فه‌قیه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و خوێندكاری خوێندنگای ئه‌و رژێمه‌یه و له مێژووی كاری سیاسی خۆیدا ئه‌وه‌ی به كرده‌وه سه‌لماندووه كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌كان هیچ كارێكیتری له ده‌ست ناێت و ئاماده‌یه بۆ به دێهێنانی مه‌رامه‌كانی ئه‌و رژێمه له هه‌موو جۆره فێل و فریوێك كه‌ڵك وه‌ر بگرێت وه‌ك چۆن توانی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه سازمانی ئینرژی ئه‌تۆمی رژێمدا كاری ده‌كرد و خۆی باسی لێوه كردووه به كه‌ڵه‌ك و رییا كارێك بكات كه رژێم له‌و ماوه‌دا زۆرترین كاری ناوه‌كی له ئێران به‌رێوه ببات. جا كه وایه ده‌بێت بڵێین ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ لابردنی كێشه‌كان و باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵكی ئێران بووه به سه‌رۆك كۆمار رووی ئه‌حمه‌دی نژادی سپی كرد و به پێی ئاماره‌كانی ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له ئێران و جیهان رێژه‌ی ئێعدام كردن له ئێران له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٢ زۆرترین رێژه‌ی به خۆیه‌وه دیوه و له ماوه‌ی ١٥ ساڵی رابردوودا بێ وێنه‌یه. ئه‌وه‌یش له حاڵێكدایه كه هیچ كات له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا ئامارێكی راست و درووست له رێژه‌ی ئێعدامكراوان له ئێران به هۆی بوونی كه‌ش و هه‌واێكی خه‌فه‌قان و نه‌بوونی ئازادی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندن و نه‌بوونی روراستی له ناو‌و راگه‌یاندنه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی رژێم بلاو نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یشی كه زانراوه له رێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و رێژه‌ێكی كه‌م له راگه‌یاندنه‌كانی رژێمه‌وه زانراوه و ئه‌وه هیچ كات ئاماری راستی ئێعدام كراوان له ئێران نه‌بووه به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش رژێمی ئێران دوای ولاتی چین زۆرترین ئاماری ئێعدامكردنی له جیهان بۆ خۆی ته‌رخان كردووه و به‌م پێیه‌یش مانای ده‌وڵتی رفۆرمخوازمان زانی و دیتمان به چ شێوه‌ێك ئه‌یه‌وێت له ئێران گۆرانكاری بكات. هه‌ر به پێی ئه‌م ئامارانه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری حسن رۆحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێرانه‌وه تا ئێستا هه‌ر كاتژمێرێك كه‌سێك له سێداره ده‌درێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٢ وه تا ئێستا لانیكه‌م ٥٨٠ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون. له‌م رێژه‌یه ته‌نیا ٢٩٤ كه‌سیان له لایه‌ن رژێمه‌وه به فه‌رمی راگه‌ێندراوه و ئه‌وانیتر یان له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه یان ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه، ٢٨ كه‌سی ده‌ره‌كیش له‌م ماوه‌یه‌دا له ئێران ئێعدام كراون و لانیكه‌م ٩ ژن له سێداره دراون. جێگه‌ی باسه كه به پێی ئه‌م ئامارانه ٦٠ له سه‌د ئێعدامه‌كان له‌به‌ر چاوی گشتییه‌وه به‌رێوه چووه كه به‌رێوه‌بردنی وه‌ها ئێعدامێك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه خۆی گه‌وره‌ترین تاوانه كه كاربه ده‌ستانی رژیم به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن. ئێعدام له شوێنی گشتی و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه به پێی لێكۆلینه‌وه‌ی كارناسانی كۆمه‌لایه‌تی زۆرترین زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ێنێت و ده‌بێته هۆی نه‌وعێك له سه‌ر هه‌ڵدانی توندوتێژی له ناو كۆمه‌ڵگادا، ئێعدام كردن له شوێنه گشتییه‌كان سه‌ره‌رای ئهوهێكه ده‌بێته هۆی رق و تۆره‌یی بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامكراوهكه به شێوه‌ێك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ئێعدامه ده‌بینن كاریگه‌ری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ویش كه جێگای ورد بوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه له ئێران زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان به تاوانی سیاسی و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ رژێمدا به‌سه‌ر زیندانیاندا ده‌سه‌پێت سزاێكه له ئێستادا له ولاتانی پێشكه‌وتوو و ئه‌و ولاتانه‌ی كه ده‌م له مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی ده‌ده‌ن باوی نه‌ماوه نابێت ولاتێك باس له دیموكراسی و ئازادی را ده‌ربرین بكات و رۆژانه چه‌ندین كه‌س به تاوانی بیروڕای جیاواز ئێعدام بكات. كاری سیاسی و ئازادی راده‌ربرین پێناسه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر ولاتێكن بۆ ناساندنی خۆی وه‌ك ولاتێكی ئازاد و دیموكرات، به‌لام به داخه‌وه له ئێران رۆژانه چه‌ندین كه‌س ئێعدام ده‌كرێن به تاوانی هه‌ڵبرینی ده‌نگی نارازی و تا ئێستاش كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌ندی بریار ده‌ره‌كانی مافی مرۆڤ له جیهان له ئاست ئه‌و جینایه‌ته‌ی رژێم بێده‌نگن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه جاروبار به ده‌ركردنی بهیاننامهێك یان راگه‌یاندنێك ئه‌و كاره‌ی رژێم مه‌حكوم ده‌كه‌ن هیچیتریان نه‌كردووه. ده‌بێت ئه‌وه تا ئێستا بۆ خه‌ڵكی ئێران و هه‌موو جیهان روون بوبێته‌وه كه رژێمی ئاخوندی، رژێمێك نییه كه گۆێ به ئاوه‌ها بهیاننامههاێك بدات و بییه‌وێت ئالوگۆر له خۆیدا بكات. ره‌نگی زیادمان نه‌وتبێت كه ئه‌و رژێمی ئێعدامكردن به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی ده‌زانێت و ئه‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخاته ناو‌و خه‌ڵكی ئێران و ده‌نگه نارازییه‌كانی پێ كپ بكات، ئه‌و رژێمه مه‌به‌ستی له ئێعدام كردن ئه‌وه‌یه كه كه‌س نه‌توانێت به‌ر ههلستی خواسته‌كانی بكات و به هه‌ر جۆرێك كه بییه‌وێت و له هه‌ر رێگاێكهوه كه پێی خۆش بێت ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاته دواكه‌وتووه‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه. به‌لام به خۆشییه‌وه ئێستا ئیتر خه‌ڵكی ئێران به ئاگاه هاتوون و ناوه‌رۆكی ئه‌و رژێمه‌یان به باشی ناسیوه و تا ئێستاش بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته خوێنیان داوه و چیتر رژێم ناتوانێت له رێگای ئێعدام و ترساندنی خه‌ڵكه‌وه ده‌نگی نارازییانی خۆی كپ بكات. ده‌بێت بڵێین رژێم ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ر كه‌وتووه كه ته‌مه‌نی خۆی و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی به كۆتایی كهیشتووه و رق و توره‌یی خه‌ڵكی ئێران گه‌یشتووه‌ته خاڵی ته‌قینه‌وه و پایه‌كانی ئه‌و رژێمه له له‌رزیندایه.

ڕێکهو 2013-09-26 10:47:13
به‌شی ( وتار )