گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنی كچ وكورِ له زانستگاكانی ئێرانئیستا زیاتر ماهیه‌تی خۆی ده‌ر ده‌خات. هێنانه‌وه‌ی پاساوی شه‌رع ومه‌زهه‌ب به بیانووی ئه‌وه كه ژنان توانایی خوێندنیان له هێندێك ڕشته‌دا نیه وكۆمه‌ڵێك له‌و ڕشتانه تایبه‌ت بهپیاوانن ،به‌ربه‌ست بۆ ژنان دروست ده‌كات وبه ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌میان تۆی بێباوه‌ڕی له ناخیاندا ده‌چێنێت.یه‌كێك له‌و گه‌ڵاڵه شومانهی كه له دژی ئه‌م چینه له‌ئارایه گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنه له زانستگاكان و جیاوازی ڕه‌گه‌زی له كتێبه‌كانی خوێندندایه كه زانسته‌كه جیا ده‌بێت وخوێندن وه‌كوو یه‌ك نابێت.گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردن له زانستگاكان جیاواز له به‌ربه‌ستخستنه پێش كار‌و حه‌یاتی ژنان،پرۆژه‌یێكی سه‌راپا دژه زانسته ودامه‌زراندنی زانستگای یه‌ك ڕه‌گه‌زی شیرازه‌ی خوێندن تێك ئه‌دات وفاسیلهیێكی زۆر ئه‌خاته نێوان خوێندنی ئیستاندارد وئه‌م جۆره‌ی خوێندنه له ئێران.زۆرێك له‌سه‌رانی ڕژیم ته‌نانه‌ت ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به نه‌زانانه ده‌زانن وته‌نانه‌ت هێندێك لهڕۆژنامهكانیشی له‌وباره‌وه بۆچونیان داوه‌و نوسیویانه كه دامه‌زراندنی زیاتر له ٣٠زانستگای یه‌ك ڕه‌گه‌زی ، به‌شێك له به‌رنامه وكاركردی وه‌زاره‌تی زانسته له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردن ویه‌ك ڕه‌گه‌زی كردنی زانستگاكان. زانستگاكانی یه‌ك ڕه‌گه‌زی ئیستاندارد نین وبهشێوهیێكی به‌رچاوو جیاوازیان هه‌یه كه دووره له پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خوێندن.به پێی هه‌موو پێوه‌رێك جیاوازی ڕه‌گه‌زی له كتێبه‌كانی ده‌رسی و دابین كردنی بودجهیێكی زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی ئوسولی خورافاتگهری كه ڕژیم نانی له‌و كاره‌دایه،یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕاهێنان وبارهێنان له ساڵه‌كانی رابردوو بووه.لیپرسراوانی ڕژیم ئه‌و گهڵاڵهیهبه په‌سه‌ند ده‌زانن و پێی هه‌ڵده‌ڵێن وپێیان وایه لوباری خوێندنه‌وه نوێكاریان كردوه به بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه خوێندنیان له گرێژه‌نه بردووه وحاستی ئه‌م باره‌یان بۆ سفر دابه‌زاندوه.سه‌رۆكی زانستگای ئازاد له‌باره‌ی بردنه پێشی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌وه گوتویه‌تی كه ئازادی وگه‌شه‌ی بیری مرۆڤ ئامانجیه‌تی وهه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئازادی زیاتر بۆ خوێندكار دابین بكه‌ن.ڕژیمی ئاخوندی ئه‌م گه‌ڵاڵه به گهڵاڵهیێكی پێشكه‌وتو ده‌داته قه‌ڵه‌م ،ئه‌م كاره‌ی له حاڵێكدایه كه‌ئه‌م پرۆژه سه‌رله‌به‌ری دژی ئازادی وگه‌شه‌ی بیری ژنانه‌و زیاتر ئاوڕدانه‌وه‌یه له پیاو كه ڕێباز‌و ڕێچكه‌ی سیستی ئاخوندی گرتبێته به‌ر.له كاتێكدا كه زۆر ڕشته له‌ژنان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و بیری خۆبه‌كه‌م زانین له مێشك وناخی ژناندا په‌ره پێ ئه‌ده‌ن وبه‌به‌رده‌وامی ئه‌وه به گوێی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌ده‌ن كه ژن عه‌قڵی لاوازه‌و جه‌سته‌ی بێهێزه وهۆكاری ته‌حریفی پیاوه،چۆن ده‌توانن ئه‌وه دوپاته بكه‌نه‌وه كه یاسا‌و گهڵاڵهكانیان له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به‌ژن وكۆمهڵگایهو ئه‌م كاره‌یان بڕهوو دانه به ئازادی زیاتر. بێگومان ئامانجی ڕژیم له جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ته‌رحه،هه‌ڵبڕینی ژنانه له خوێندنی ئیستانداردو گه‌ره‌كیه‌تی به‌پێی یاسا‌و پرۆگرام وبیری خورافاتی خۆیان ، به‌جێگه‌ی زانستگا شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ خوێندنی ژنان تایبه‌ت بكه‌ن و به‌جێگه‌ی نێوی زانستگا نێویێكی لێبنێن.له‌م باره‌وه كه ژن له ڕوانگه‌ی ڕژیمه‌وه ناتوانێت زۆر كاربكات وته‌نانه‌ت به پێی قسه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ڕژیم،ژن ناتوانێت ببێته وه‌زیری نه‌ووت،كاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌دوای خوێدا هێناوهولهناوخۆش كۆمه‌ڵێك كه‌س ته‌نانه‌ت ڕژیمیهكانیش ئه‌م پرۆژه‌یان ره‌د كردۆته‌وه.حه‌سیبه‌ی حاج سه‌حراوی ،قایم مقامی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌باكووری ئافریقا له سازمانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ، خوازیاری نه‌هێشتنی جیاوازی وجیانهكردنهوهی ڕه‌گه‌زی و باشتر كردنی یاسا به قازانجی ژنان له نیزامی ئاخوندی‌دا بووه و له‌و باره‌وه نیگه‌رانی خۆی به ڕژیم ڕاگه‌یاندووه.هه‌ر له‌و باره‌وه سه‌دان كه‌س له خوێندكارانی زانستگای عه‌لامه ،خوازیاری له‌سه‌ركار لابرانی سه‌رۆكی ئه‌و زانستگایه بوون وله باره‌ی گه‌لاڵه‌ی به ئیسلامی كردنی زانستگاكان گوتیان هه‌موو ئه‌م به‌رنامانه كه له‌دژی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی به‌ئیسلامی كردنی زانستاگایهو ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌هه‌مبه‌ر زانستگا زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه درگای چوونه ژووره‌وه‌ی كچان وكوران له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه وپۆلهكانی خوێندن ببێته شوێنی هه‌ڵاواردن. له‌م قه‌یرانه‌دا كه‌سێك نیه بپرسێت كه زانستگایێك كه زۆرینه‌كه‌ی خوێندكارانی كچ پێكی ده‌هێنن،سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن بێجگه‌له شێواوی بارودۆخی خوێندن به‌هۆی كه‌م بوونی پۆله‌كان و مامۆستا چ ئاكامێكی دیكه‌ی بووه.كه‌سێك له‌سه‌رۆكی زانستگا ناپرسێت كه له‌نێوان ئیسلامی كردنی زانستگا و سوكایه‌تی به شعوری خوێندكار وئه‌م جۆره هه‌ڵاواردنه چ پێوهندیێك هه‌یه؟ ئایا پشكنینی كومپیتهری شه‌خسی خوێنكاران له شوێنهخهوهكان به‌زاندنی سنوری شه‌خسی خوێندكاران نیه؟ئه‌منیه‌تی كردنی زانستگا به هۆی دانانی كامێرای چاودێری،ده‌ر كردنی مامۆستایانی زانستگاكه بیریان جیاوازه وپهروهنده دروست كردن و سوكایه‌تی وبه‌ربه‌ست دروست كردن بۆ ڕاوێژی گشتی وهێرشی هێزه‌كانی پاراستن بۆ سه‌ر زانستگا وگه‌شتی حیجاب و بانگ كردنی خوێندكار وههرهشهو بێسه‌روشوێن كردن وترۆر چه پێوه‌ندیێكی له‌گه‌ڵ به ئیسلامی كردنی زانستگاوه داوه؟ سیاسه‌تی گشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌ندو پرسه‌كانی ئێران به‌گشتی سیاسه‌تێكی چه‌ند فاقیه و پاراۆكسی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌دا زاڵه.ئامانجی ڕژیم درێژه‌دان بهحاكمیهته وبه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یێكی نهخوازكهڵك وه‌رده‌گرێت.هه‌موو پایه ئه‌سڵیه‌كانی ئێرانی تێك داوه و زانستگا كه مه‌كۆی ڕابوون وپه‌روه‌رده‌ی هێزی سه‌ربزێو بووه وئه‌م چینه كه له‌شۆڕش وڕابوونهكاندا له پێشه‌وه بوون،ئێستا یه‌كه‌م ئامانجی ڕژیمن وبه‌پێی گه‌ڵاڵه وپلانگێڕی گه‌ره‌كیه‌تی هێزی راِبوونیان لێببڕێت وبه سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و فشار‌و ئه‌ستێره‌دار كردنیان مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی نه‌هێلێت.به‌ڵام سیاسه‌تی زانستگا‌و بڕستی بیری هۆشیارانه‌ی مامۆستا‌و خوێندكار ،پاشه‌كشێی كردوه به پلانه‌كانی ڕژیم وبه‌ستێنی خه‌باتێكی به‌ته‌وژمتر له زانستگاكاندا خۆش بووه كه خۆی له سه‌رهه‌ڵدان وخرۆشێكی دیكه‌ی خوێندكاری‌دا بینیوه‌ته‌وه.

ڕێکهو 2013-09-26 10:38:12
به‌شی ( وتار )