ناره‌زایه‌تی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران
كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری سه‌قز له پارێزگای كوردستان نارازی بوون سه‌باره‌ت به وه‌ده‌رنانیان هه‌ر به‌و هۆیه له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه برد. خه‌ڵكی بانه له پارێزگای كوردستان سه‌باره‌ت به ئازار دانی لاوێك له لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له گه‌ل مه‌ئموران تێك هه‌ڵچون. ئه‌و تێكههڵچونه روژی دوشه‌ممه یه‌كه‌می مانگی ره‌زبه‌ر روی دا . هه‌وه‌رها سه‌دان كه‌س له گوند نشینانی دگاگه سه‌ر به ساڵح ئاوای مه‌ریوان روژی دووشه‌ممه یه‌كه‌می مانگی ره‌زبه‌ر به هۆی نه‌بوونی ئاو بو خواردنه‌وه ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری . له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه شاره‌كانی تری ئێرانیش چه‌ندین حاڵه‌تی ناره‌زایه‌تی هاتۆته ئاراوه. كومه‌ڵێك خوێندكاری پیزشكی له شیراز له به‌رانبه‌ر زانستگا كۆبوونه‌وه و سه باره‌ت به گرانی و كه‌م بوونی ده‌رمان كه بۆته هۆی مردنی نه‌خوشه‌كان ناره‌زایان ده‌ربڕی . كومه‌ڵێك خه‌لكی جه‌وادیه‌ی تاران له به‌رانبه‌ر لقی بیمه و خزه‌تگوزاری درمانی كۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به زیاد بوونی نرخی بیمه‌ی سه‌رانه ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێندیك له كریكارانی پرۆفیلی ساوه‌ش له سه‌خت بۆنی وه‌زعی كار ناره‌زایه‌تیان ده‌ر بری . هه‌وه‌رها زیاتر له ٢٠٠ كه‌سیش له كرێكارانی ده‌ر كراوی مۆكێت مسه‌وه‌ر له برۆجێن له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه برد و خۆازیاری حه‌قده‌ستی پێشویان بوون به‌ڵام لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیم به باتووم هێرشیان كردنه‌سه‌ر و له گه‌ڵ كرێكارانی نارازی تێك ههلچۆن .
ڕێکهو 2013-09-26 10:36:27
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )