شكه‌نجه‌ی لاوێكی جوانڕۆیی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی سپای پاسداران
چه‌ند كه‌س له لاوانی شاری جوانڕۆ كه‌له چیاكانی شاهۆ سه‌رقاڵی شاخه‌وانی بوون، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سپای پاسدارانه‌وه به‌ره‌وڕووی لێدان و بێ حومه‌تی كران بوونه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ سێ رۆژ پێش ئه‌ندامانی چه‌ند كه‌س له لاوانی شاری جوانڕۆ كه‌له چیاكانی شاهۆ سه‌رقاڵی شاخه‌وانی بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه درانه به‌ر لێدان و له ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌و كه‌سانه تووشی خوێنڕێژی بووه‌و له ئه‌نجامدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ناوی ئه‌و هاووڵاتییه كورده "مسته‌فا ره‌حمانی" و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ راگه‌یاندراوه كه هه‌تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. ده‌گوترێ كه‌ئه‌و چه‌كداره‌ی سپای پاسداران خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ بووه كه به‌زه‌بری پێلاقه له سینگی ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی داوه و به‌و هۆیه‌وه تووشی خوێنڕێژیی ناوسكی كردووه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه " مسته‌فا ره‌حمانی" له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه و هاوكات هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆسه‌ر ئه‌و لاوه كوردانه روون نه‌بۆته‌وه.
ڕێکهو 2013-09-26 10:35:00
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )