گیان دانی گوماناویی دوو ژن له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان
له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كه‌مدا دوو ژنی كورد له‌شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان داوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه دهكرێكوشتنیان به ئه‌نقه‌ست بووبێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، دایكی منداڵێك و خه‌ڵكی ئاوایی تازاوای سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا به هۆی سووتانی له‌راده به‌ده‌ره، گیانی داوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه هۆكاری سووتانی ٩٠% له‌جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌یان گه‌ڕاندبۆوه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه، كه‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه له‌و باوهڕهدابوونه كه ئه‌و ژنه به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییان هه‌بووه. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته روو، سووتانی ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌یه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌وه نه‌بووه، چونكه ئه‌و رووداوه پێوه‌ندیی به ته‌قینه‌وه‌وه نه‌بووه و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ری خۆ سووتاندن یان سووتاندنی به‌ئه‌نقه‌ستی گیان داوه‌كه، زیاتر ده‌كات.
ڕێکهو 2013-09-19 10:35:33
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )