كرێكارێكی سه‌قـزی له تاران كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی كه به‌مه‌به‌ستی كار كردن رووی له شاری تاران كردبوو، به هۆیه‌كی نادیار كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنـــا. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ رۆژی ٢٥ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "محه‌مه‌مد" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و كوڕی خالید و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز كه له شاری تاران سه‌رقاڵی كار كردن بوو، له ئه‌نجامی خۆكوژیدا گیانی له‌ده‌ست دا. ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی "ره‌نگه رێژان"ی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانان له گونده‌كه‌ی خۆیان به خاك سپێردراوه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئهئم هه‌واڵه هۆكاری راسته‌قینه و چۆنیه‌تیی خۆكوژیی ئه‌و هاووڵاتییه روون نه‌بۆته‌وه.
ڕێکهو 2013-09-19 10:34:05
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )