لاوێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌ده‌ستی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شاری تاران كوژرا 15252هاووڵاتییه‌كی پاوه‌یی له‌ شاری تاران و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانیی حكوومه‌تی ئێــرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌هۆی لێدان و به‌ركه‌وتنی باتۆم، گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، لاوێكی پاوه‌یی به‌ناوی " فازڵ فه‌تاحی" پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ‌هێــزه‌ ئینتزامییه‌كانی شاری تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و درابوویه‌ به‌ر لێدان، له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی باتۆم، گیانی له‌ده‌ست دا و ته‌رمی ناوبراو له‌لایه‌ن شاره‌وانیی تارانه‌وه‌ نێــژراوه‌. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بنه‌ماڵه‌ی فازڵ فه‌تاحی له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ كوژرانی رۆڵه‌كه‌یان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌. هێـزه‌ ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێــران ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌یان به‌ هۆكارێكی ناڕوون داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و هه‌تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون سه‌ردانی تارانیان كردووه‌، هێــزه‌ ئینتزامییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان پێ راه‌گه‌یاندوون. ده‌گوترێت كه‌ فازڵ فه‌تاحی چه‌ند مانگ پێش ئێستا به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دوور كه‌وتبووه‌یه‌وه‌ و به‌ره‌و تاران رۆیشتبوو
ڕێکه‌و 2013-09-14 08:47:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی