له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٢ حاڵه‌تی خۆكوژی له‌ كوردستان هه‌بووه‌ 11709له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی خۆكوژی له‌ وڵاتی ئێــران و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان رووی له‌ زیاد بوون كردووه‌ و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی خۆكوژی هه‌تا ته‌مه‌نی ژێــر ١٠ ساڵیش رۆیشتووه‌. به‌پێی ئاماری تۆمار كراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له‌سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ٧٢ هاووڵاتیی كورد له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێــران كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ كه‌له‌ كۆی ئه‌و رێـژه‌یه‌ ٤١ كه‌سیان ژن بوون و هه‌روه‌ها ٣١ كه‌سیان پیاوان پێكهیان هێناوه‌. ئه‌و ئاماره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌ شێویه‌كی به‌رچاو رووی له‌ زیادبوون كردووه‌، به‌ شێویه‌ك كه‌ ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٧ هاووڵاتیی كورد له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێــران كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هیناوه‌ كه‌ ١٥ كه‌سیان ژن و ١٢ كه‌سیان پیاو بوون كه‌ به‌ هۆكاری جۆراوجۆر كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.
ڕێکه‌و 2013-09-11 11:49:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی