ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی خوێندكارێكی كورد له شاری پاوه
خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پاوه به بڕیاری به‌رپرسی دادگای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانان خوێندكارێكی كوردی زانكۆی په‌یام نووری شاری پاوه به‌ناوی "بێهنام فه‌تاحی" پاش سه‌ردان بۆ دادگای شاری پاوه، به بڕیاری سه‌رۆكی دادگای ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌رپرسی دادگای شاری پاوه كه هاوكات مامۆستای زانكۆی په‌یام نووری ئه‌و شاره‌یه، ئه‌و خوێندكاره كورده‌ی ته‌نیا به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. بێهنام فه‌تاحی له كاتێكدا له‌لایه‌ن دادگاوه به‌ره‌وڕووی ده‌ستبه‌سه‌ر كران ده‌بێته‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به حراسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزاباتیی زانكۆوه هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسی دادگا، مامۆستای ئه‌و زانكۆیه‌یه، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی "به‌هرام فه‌تاحی" ده‌ركردووه.
ڕێکهو 2013-09-11 11:47:06
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )