ئێعدامی شه‌ش كه‌س له‌ زیندانی ورمێ edam-zananبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری هێرانا، سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی رابردوو ١٩ی خه‌رمانان لانێكه‌م پێنج پیاو و ژنێك به‌ ناوه‌كانی بێهرۆز شیرپوور، مه‌نوچێهر داودی، به‌همه‌ن قه‌یته‌رانی، قاسم ئه‌كبه‌ری، زه‌كه‌ریا نه‌سرۆلاهی و ناوی ژنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ به‌ تۆمه‌تی بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له‌ سێداره‌ دران. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی رژێم تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی له‌مه‌ڕ ئێعدامی ئه‌و كه‌سانه‌ بلاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
ڕێکه‌و 2013-09-11 11:45:57
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی