خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ورمێ 14942 ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی ناوچەی "سۆما و برادۆست"ی سەربە شاری ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێک بەناوی "ئادیڤـە دێهقان" کچی رەشیـد و خەڵکی گوندی "پیرانجوق"ی سەربە شاری ورمێ بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان دانی. ئەو ژنە چەند رۆژ پێش ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بەهۆی سووتانی لەڕادە بەدەرەوە گیانی دا. دەگوترێت کە ئادیڤە ماوەی یەک ساڵ بوو ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، هەروەها ناوبراو منداڵێکی ساوای لە پاش خۆی بەجێ هێشتوو
ڕێکه‌و 2013-09-07 12:06:54
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی