بێكاری له كوردستان كرێكاران به‌ره‌و كۆڵبه‌ری ده‌بات
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، چالاكێكی كرێكاری له سه‌قز رایگه‌یاند، زیاتر له ١٥٠٠ كرێكاری سه‌ر سنوور له ناوچه‌كانی بانه، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌رده‌شت له كاری پر مه‌ترسی كۆڵبه‌ری كار ده‌كه‌ن. سید محمد سالح حسینی وتی، سه‌رمایه گۆزاری نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، نه‌بوونی كارخانه و نه‌بوونی سیاسه‌تی هانده‌رانه بۆ سه‌رمایه گۆزاری له كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كییه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ناچار كردووه روو له كاری مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری بكه‌ن. حسینی هه‌روه‌ها وتی، سالانه سه‌دان كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌كوژرێن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئیمكانی كار كردن له رێگه‌ی یاساییه‌وه ببواێت هێزی ئه‌و كه‌سانه له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێناندا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا. ئه‌م چالاكه كرێكارییه به ئاماژه به ته‌مه‌نی كۆڵبه‌ری له نێوان ١٣ بۆ ٦٠ ساڵ وتی، خه‌ڵكی كوردستان ناچارن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارووێك نان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان بارێكی قورس و گران له رێگه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه هه‌ڵبگرن كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كۆڵبه‌ران كارێك بكات.
ڕێکهو 2013-09-07 12:00:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )