به‌رده‌وامیی خۆكوشتنی هاووڵاتییان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئینتزامیی شاری میانه له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، به زه‌بری چه‌ك له‌به‌ر چاوی هاووڵاتییان و له مه‌یدانی "معلم"ی ئه‌و شاره كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی هه‌واڵی یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه ناوچه‌ییه‌كانی شاری میانه، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئینتزامیی شاری میانه به‌ناوی كورتكراوی "سین، عه‌ین"، له به‌ر ده‌م مقه‌ڕی هێزی ئینتزامیی ئه‌و شاره له مه‌یدانی"مامۆستا(معلم)" به لێدانی گولـله‌یه‌ك له مێشكی خۆی، گیانی دا. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تی دیكه‌ی خۆكوژی له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا رووی داوه كه ده‌كرێ وه‌ك نموونه ئاماژه به خۆ كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له مه‌یدان "سپا"ی تاران و خۆكوژیی كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له مه‌یدانی "حافز"ی تاران بكه‌ین.
ڕێکهو 2013-08-18 13:26:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )